English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی دەستپاکی: ئەمساڵ 12 تۆمەتبار گەڕێندراونەتەوە وڵات
2023-12-30 [08:35 AM]

ZNA-هەولێر


 

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، 12 تۆمەتبار و سزادراو لە ساڵی 2023دا گەڕێنراونەتەوە عێراق.

حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئاگاداریكردونەتەوە كە هیچ رێگری و هێڵی سوور نییە، بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ حكومەت یان راوێژكارەكانی، هەر بۆیە رایدەگەیەنین، لە هەردوو حكومەتی پێشوو و ئێستا چەند وەزیرێک بە تۆمەتی گەندەڵی لەژێر لێكۆڵینەوەدان.

گوتیشی: لەماوەی رابردوودا "نزیكەی 160 ملیۆن دۆلار لە بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی دەزگای هەواڵگریی پێشوو گەڕێندراوەتەوە، هەروەها لە كوەیت نزیكەی 26 ملیۆن دۆلار لە پارەی بردراوی رژێمی پێشوو گەڕێندراوەتەوە، جگە لەوەی نزیكەی 26 ملیۆن دۆلاری دیكەی كۆمپانیایەكی سەر بە دەزگای هەواڵگریی پێشوو".

حەنون، راشیگەیاند، كار لەسەر گەڕاندنەوەی پارە و زێڕی خێزانی بارزان تكریتی سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری، لەگەڵ گەڕاندنەوەی پارەی بەرپرسانی رژێمی پێشووی عێراق دەکەن، بە نهێنی.

سەبارەت بە دۆسیەی "دزی سەدە" سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ئاشكرایكرد، توانیویانە تۆمەتباران لە (نەتەوە یەكگرتوو، مالیزیا، ئیمارات، عومان، سعوودیە و میسر)ەوە بگەڕێننەوە.

حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشکراشیکرد: "12 تۆمەتبار و سزادراو لە ساڵی 2023دا گەڕێندراونەتەوە، بەمزووانە چەند کەسێکی دیكەش لە ئیماراتەوە رادەستی عێراق دەکرێنەوە، دۆسیەی تۆمەتبار و سزادراوەکانی دیکەش گەیشتووەتە ئەمەریكا و وڵاتانی دیكە.

ئەوەشی خستەڕوو، كاردەكەین لەسەر گەڕاندنەوەی 18 تۆمەتبار و سزادراوی مەترسیدار لە ئەمەریكا، لەو چوارچێوەیەشدا دۆسیەی 25 تۆمەتباریان بە لایەنە ئەمەریكییەکانیان داوە، بۆ هاوكاریكردنی عێراق لە دەستگیركردن و رادەستكردنیان.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad