ZNA - هەولێر عێراق لە ریزبەندی 48هەمین دێت لەسەر ئاستی جیهان لە چڕی رێژەی لەدایکبوون، کە ژمارەی لەدایکبوون بۆ هەر هەزار کەسێک لە وڵاتێکدا دەپێوێت، هەروەها لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا بە ڕێژەی لەدایکبوون ناسراوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە لایەن "سی ئای ئەی"ـی ئەمەریکی بڵاوکراوەتەوە، لە کۆی 228 وڵات، عێراق لە ریزبەندی 48مینی جیهاندایە بۆ چڕی رێژەی لەدایکبوون، کە بۆ هەر هەزار کەسێک ساڵانە 24.2 منداڵ لەدایکبووە.
لەسەر ئاستی عەرەبی، عێراق لە ساڵی 2023 لە رووی چڕی رێژەی لەدایکبوون لە پلەی پێنجەمی جیهانی عەرەبیدایە، دوای سۆماڵ، سوودان، فەڵەستین و مۆریتانیا دێت.
ئەو وڵاتەی کە زۆرترین رێژەی لەدایک بوونیان هەیە، نەیجەرە، ڕێژەی لەدایکبوون لە هەر هەزار کەسێکدا 46.9 منداڵە، ئۆکرانیاش رێژەی لەدایکبوون لە هەر هەزار کەسێکدا 5.8 منداڵە.
بەگوێرەی شیکارییەکان عێراق لە رووی هەبوونی زۆرترین رێژەی منداڵ لە پلەکانی پێشەوەی جیهاندایە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش عێراق پلەی دووەمی ریزبەندی بۆ هەبوونی زۆری ژمارەی منداڵانی گرتووە کەلە دوای کەرتی رۆژئاوا و غەززە دێت.
ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە |