ZNA: هەولێر لالەنگی یەکێکە لەو میوانەی لەجیهاندا زۆر بەکاردەهێنرێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان.
لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان دەدات، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا هەیە و ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی ئی و بی تێدایە کە بە بیۆتین ناسراون و بۆ تەندروستی پێست، قژ و نینۆک گرنگن.
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە و یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە سووتانی چەوری جەستەدا هەیە.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |