ZNA: هەولێر -پێست ڕەونەقدار دەکاتەوە، چونکە کانزای مس و دژەئۆکسانەکانی تێدایە
. -دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان وەک لۆتین و زیاکسانسین، گرنگییەکی زۆریان بۆ پاراستنی تەندروستی چاو هەیە، زیاکسانسین تۆڕی چاو دەپارێزێت و چاو لە تیشکی سەرو بنەوشەیش دەپارێزێت.
-گازۆ بەرگری لەش بەهێز دەکات، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی زینک و دژەئۆکسانەکانە.
-ڕۆژانە خواردنی گازۆ یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی پوکانەوەی ئێسکەکان دەکات.
– خواردنی گازۆ بەشێوەیەکی ڕێکخراو ڕەونەق بە قژ دەبەخشێت و بەهێزی دەکات. -
ڕێگری لە کلۆربوونی ددان و دروستبوونی زیپکە دەکات، چونکە ترشە ئەمینیەکانی تێدایە ئەو بەکتریایانە دەکوژێت کە ئەو کێشانە دروست دەکەن. -
بەپێچەوانەی ئەو کەسانەی وابیردەکەنەوە ڕۆژانە خواردنی چەرەسات دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش، لەگەڵ ئەوەی گازۆ چەوری تێدایە بەڵام ڕۆژانە خواردنی چوار دەنک گازۆ بەشێوەیەکی ڕێکخراو یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |