ZNA: هەولێر بەها خۆراکیەکانی حومس حومس سودی تەندروستی زۆری هەیە، دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سەرەکیەکانی خۆراک، ترشی فۆلیکی تێدایە، ڕێگری لە دروست بوونی خانە شێر پەنجەییەکان دەکات، بەشداری لە دروست کردنی خانەکانی لەش دەکات، یارمەتی بەهێز بوونی ئێسک و ماسولکە دەدات و ڕێژەی خوێن باش دەکات
. یارمەتی دابەزاندنی کێش حومس بە یەکێک لە سەرچاوەی سەرەکی خواردنە ڕیشاڵیەکان دادەنرێت، هەروەها بە پرۆتین دەوڵەمەندە، یارمەتی بەهێزبوونی میتابۆلیزم دەدات لە لەش دا، کێشی لەشت دەپارێزێت.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |