ZNA: هەولێر -شاتوو شاتوو، توو، شلیک تەنها تامێکی خۆشیان نییە، بەڵکو دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان، یارمەتی پاراستنی لەش دەدەن، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکات، دەتوانرێت وەک میوە، شەربەت یان بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ ماستدا بخورێت.
-ماسیە چەورەکان پێویستە هەفتانە بەلای کەمەوە دووجار ماسیە چەورەکانی وەک سەلەمون، ماکریل و سەردین بخورێت، ترشەکان و ئۆمێگا ٣ یان تێدایە، تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە، خواردنی ئەو ماسیانە چارەسەری هەوکردنەکانی لەش دەکات.
-بڕۆکلی سەرچاوەیەکی سەرەکی مادە سوودبەخشەکان، پڕۆتین و ڕیشاڵەکانە، دژۆئۆکسان و هەوکردنە، لەش لە نەخۆشیەکانی پێست، شێرپەنجە و چاو دەپارێزێت.
-زەردەچەوە یەکێکە لەو بەهاراتانەی بەردەوام بەکاردەهێنرێت و لە بەشێکی زۆری ماڵەکاندا هەیە، سەرچاوەیەکی باشی دژە هەوکردنە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارەکانی هەوکردن دەدات، چارەسەری کێشەکانی پێست وەک هەوکردن و زیپکە دەکات.
زانایان دەڵێن ئەو مادە کیمیاییەی ڕەنگی زەرد بە زەردەچەوە دەبەخشێت، دژەهەوکردنە و یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |