ZNA:هەولێر کەلەرم لە سەرئێشە دەتپارێزیت
سەرئێشە بەشێوەیەکی گشتی بە هۆی ماندوویی و پەستانی زۆری لەشەوە دروست دەبێت، بۆ ڕێگری لە سەرئێشە دەتوانیت گەڵاکانی کەلەرم بخەیتە سەر ناوچەوانت تا ئەو کاتەی هەست بە ئارامی و نەمانی سەرئێشەکە دەکەیت، گەڵاکان لاببە.
* کەلەرم ماددە ژەهراوییەکانی لەش لەناو دەبات
خواردنی کەلەرم بۆ پاڵاوتنی خوێن زۆر کاریگەرە، دەتوانیت بە هۆی خواردنی کەلەرمەوە ماددە ژەهراوییە زیانبەخشەکان بکەیتە دەرەوەی لەش، ئەم سەوزەیە بەهۆی ڤیتامین C و گۆگرد تێیدا ڕێگری لە ژەهراوی بوونی لەش دەگرێت.
* کەلەرم پەستانی بەرزی خوێن نزم دەکاتەوە
خواردنی کەلەرم دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، ئەم سەوزەیە پۆستاسیۆمی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی کردنەوەی دەمارەکانی خوێن و سوڕی خوێن چالاک دەکا، هەروەها بە هۆی بونی ترشی گلوتامیکەوە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن دەدات.
* کەلەرم جوانی بە پێست دەبەخشێت
کەلەرم سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین C و ئەنتۆسیانین و گۆگردە، ئەم دژە ئۆکسانانە ڕۆڵێکی کاریگەرییان هەیە لە بەخشینی جوانی بەپێست و لە خوران و زیپکە دەیپارێزن.
بۆ زیپکە
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |