ZNA- هەولێر
ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی کردەوە دە چوارچێوەی هەڵمەتی پاککردنەوەی بیابانی "سوورا" لە پاشماوەی بۆمبی چێندراو، دوو سەربازی سووریا بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست دا.
ئەم مینانە بە دەست شانەکانی داعش دانراون.
هەروها لە جادەی گشتیی شارۆچەکەی "خەریتە لە خۆرئاوای دیرە زۆر کە ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکانی حکومەت لە هێرشیکی چەکداریدا کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵی روانگەی مافی مرۆڤ بۆ سوریا، دەگەڵ بەردەوام بوونی هێرسی داعش کوشتنی سەربازانی حکومەت، فرۆکەی رووسیاش بە توندی ئەو شوێنانەیان بۆمباباران کردوە ەک گومانیان لێوەدەکرێت، چەکدارانی داعشیان لێبێت.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |