ZNA- هەولێر
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەسرێژی هێزە ئەمنییەکانەوە لاوێکی 37 ساڵە کوژرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە: پاش ئەوەی شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵکی گەڕەکی 25ی شاری سنە ڕووی دا، هێزە ئەمنییەکانی بنکەیەکی سەربازی لەم گەڕەکە بۆ بڵاوە پێکردنی خەڵک تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا لاوێکی 37 ساڵە بە ناوی کاوە گەوێڵی گیانی لەدەست داوە.
هەنگاو هەروەها بڵاوی کردووەتەوە: ئەم لاوە کوردە پاش ئەوەی بریندار بووە، گوازراوەتەوە بۆ نیو بنکە سەربازییەکە و کاتژمێرێک دواتر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە و لەوێ گیانی لەدەست داوە.
ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە |