ZNA- هەولێر
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە وەڵامی نیگەرانیی ئەمریکا سەبارەت بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە ڕێژەی ٦٠٪ لەلایەن وڵاتەکەیەوە، ڕایگەیاند، ئێمە هەمان ڕێژەی ٦٠٪مان بەرهەم هێناوە، نە گۆڕانکاریمان کردووە و نە هەوڵمان بۆ زیادکردنی داوە.
محەمەد ئیسلامی دەشڵێت، هێنانە گۆڕی ئەم بابەتە بۆ ئەوەیە ڕای گشتی لەسەر شەڕی غەززە دوورخەنەوە و ئێران بکەنە چەقی سەرنجەکان.
پێشتر ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندبوو، ئێران پیتاندنی ٦٠٪ی یۆرانۆمی زیاد کردووە و کۆشکی سپیی ئەمریکاش نیگەرانیی خۆی لەو بوارەوە دەربڕیبوو.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |