English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕیبەری ئێران داوایەک ئافرەتان دەکات
عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران
2023-12-27 [08:22 AM]

​ZNA- هەولێر


ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران داوا لە ئافرەتانی ئەم وڵاتە دەکات هاوسەر و منداڵەکانیان ناچار بکەن لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بن.

ئایەتوڵلا عەلی خامەنەیی، لە لێدوانێکدا بۆ ژمارەیەک لە ئافرەتانی ئێران داوای لێ کردن ڕۆڵی کاریگەریان لە هەڵبژاردنەکاندا هەبێ و هاوسەر و مناڵەکانیان ناچار بکەن لە هەڵبژاردندا بەشدار بن.

بە گوتەی خامەنەیی ژنان لە بواری ناسینی کەسایەتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و لێکدانەەی سیاسەتەکانیان، وردبینانەتر لە پیاوان بڕیار دەدەن هەر بۆیە دەتوانن رۆڵێکی گرینگ لە هەڵبژاردنەکاندا بگێڕن.

لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا ئەمە دووهەم جارە خامەنەیی لە لێدوانەکانیدا باس لە گرینگیی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەکات و داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە هەڵبژاردنەکەدا بەشداری بکەن.





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad