ZNA - ههولێر
سەیف بەدر، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق، بە ڕۆژنامەی سەباحی رایگەیاندووە، ڤایرۆسی پەتای نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێرا لە زۆرێك لە وڵاتان بڵاوبۆتەوە.
هەروەها گوتی :پێشبینی دەكرێت بەم نزیكانە بگاتە ناو عێراق، جەختیشی لەوەكردەوە كە هیچ تووشبوونێكی نوێ دەستنیشان نەكراوە .
بەدر ڕوونیشیكردەوە كە نیشانەكانی ئەو جۆرە نوێیە، زۆر لە نیشانەكانی پەتا یان ئەنفلۆنزای وەرزی دەچن، باوترین نیشانەكانیشی بریتییە لە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، هەستكردن بە ماندوێتی، ئاوی لووت، كۆكە، ماندوێتی جەستەیی، ئازار و لەرز، هەروەها وەك لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڤایرۆسەكان توانای بڵاوبوونەوەی خێرایان هەیە، بەهۆی زیادبوونی نەخۆشییەكانی هەناسەدان لە وەرزی زستاندا، هەروەها بڵاوبوونەوەی بەتایبەتی لە ناوچە قەرەباڵغەكاندا.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |