ZNA - ههولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، رایگهیاند، سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو كارتی نیشتیمانی دهبێته تاكە بەڵگەنامەی پهسهندكراوی فەرمی لە عێراق.
وەزیری ناوخۆی عێراق،لە راگەێندراوێكی كورتدا رایگەیاند: رۆژی 1-3-2023 مان دیاریكردووە بۆ پەسندكردنی كارتی نیشتمانی كە تاكە بەڵگەنامەی فەرمییە بۆ هاووڵاتیانی عێراق
جێگای سەرنجە حكومەتی عێراق لە ساڵی 2015دا پڕۆژەی كارتی نیشتیمانی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوە بۆ ئەو بەڵگەنامە كۆنانەی كە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە پەسەندكرابوون، كە بریتی بوون لە: ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، كارتی نیشتەجێبوون، كارتی بەشەخۆراك.
ئامانجی پڕۆژەكەش ئامادەكردنی داتابەیسێكی ناوەندییە بۆ هەموو عێراقییەكان و بەرەوپێشبردنی مامەڵەكانە لە دامەزراوە فەرمییەكان .
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |