ZNA - ههولێر
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بۆ ٢٠ ھەزار و ٩١٥ کوژراو و ٥٤ ھەزار و ٩١٨ بریندار بەرزبووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا دوایین ئاماری لەبارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە خستەڕوو.
ئەشرەف قودرە ڕایگەیاند لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بههۆی هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر کەرتی غەززە ٢٤١ کەس کوژراون و ٣٨٢ دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ٧ی مانگی تشرینی یەکەمەوە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە تا ئیستا، ٢٠ ھەزار و ٩١٥ کەس کوژراون و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە، ٥٤ ھەزار و ٩١٨ کەس.
AA
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |