ZNA:هەولێر
، زمان، كە یەكێكە لە بەشەكانی پاچە، رەواجی زۆر بووە و گرانە، بەتایبەت زمانی گۆلك (گوێرەكە)، چونكە ناتوانرێ زمانی بەرخ لە سەرەكەی جیا بكرێتەوە، بەڵام زمانی گۆلك پارچە دەكرێت و جیا دەكرێتەوە،
یاسین گەڵاڵی، شارەزای بواری خۆراك، قوتابیی دكتۆرا و مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی زانستە خۆراكییەكانی كۆلێژی ئەندازیاریی كشتوكاڵی، لە زانكۆی سەڵاحەدین- هەولێر، لەبارەی سوود و زیانەکانی زمان ئەوە دەخاتە ڕوو، كە ”هەر 100 گرام لە زمان 19 گرام پڕۆتینی تێدایە، کە پرۆتینی زۆرگرنگ و سەرەکین بۆ لەش، هەروەها نزیکەی 282 کالۆری و 22 گرام چەوری و لەناویشیدا 8 گرام چەوریی تێری تێدایە، کە دەکاتە یەک لەسەر سێی پێداویستیی رۆژانە.“
هاوكات، ئەو مامۆستایەی زانكۆ، ئەوەش روون دەكاتەوە، كە هەر 100 گرام لە زمانی ئاژەڵ، نزیکەی 2.6 میلیگرام لە ئاسنی تێدایە، کە 33%ی پێدوایستیی رۆژانە دابین دەکات، هەروەها کانزاکانی وەکوو زینک و سیلینیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کالسیۆمی تێدایە، دەشڵێت: ”ماددەی کۆلین بە ڕێژەی 132 ملیگرام و 2.7 مایکرۆگرامی لە ڤیتامین B12ی تێدایە، کە بۆ کۆئەندامی دەمار گرنگن.“
یاسین گەڵاڵی، شارەزای بواری خۆراك، دەشڵێت: ”یەکێک لە کێشەکانی زمان بریتییە لە بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە کۆلیستڕۆڵ، کە نزیکەی 300 ملیگرامە، کە تاڕاددەیەک زۆرە، بەتایبەت بۆ ئاگاداربوون لە تەندروستی و بەگشتی تەندروستیی دڵ و جەرگ و گورچیلە بەتایبەتی، بۆیە ئەو کەسانەی کۆلیستڕۆڵیان بەرز، ئەوانەش كە نەخۆشیی دڵ و فشاری خوێنیان بەرزە، دەبێت ئاگاداری بن و زۆری لی نەخۆن.“
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |