English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگای سنە یک ملیۆن تۆن یەدەکی کانزایی هەیە
2023-12-26 [10:06 AM]

ZNA- هەولێر


پارێزگاری سنە دەڵێت، دۆزینەوەی یەدەکی کانزاکانی ئەو پارێزگایەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە یەک ملیۆن تۆن.

"ئیسماعیل زارعی" پارێزگای سنە ئاماژەی بەمە کردووە، دۆزینەوەی سنوورێکی هومێدبەخشی کانزایی لەم پارێزگایەدا دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان لە پارێزگاکەدا.

زارعی دەڵێت، لە پارێزگای سنە ١٨ جۆرە کانزا لە دەوروبەری شارەکانی بیجاڕ، قوڕوە، دیواندەرە و سەقز دۆزراونەتەوە و یەدەکەکەیان دەگاتە یەک ملیۆن تۆن و بەڕژدی هەوڵ دەدەن ژمارەی بانکیی کانزاکان و یەکەکانی بەرهەمهێنان بگوازنەوە بۆ بانکەکانی پارێزگاکە و لەم بوارەدا دەست بە وەبەرهێنان بکرێت.





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad