English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول خۆی گەیاندە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە
2023-12-26 [08:35 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی گەڕی 19ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بێرنلی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە بێرنلی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی شەشی یارییەکە داروین نونێز گۆڵی یەکەمی ڕێدزی تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە چەندین هەوڵی تر لەلایەن هەردوو یانە درا، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم لیڤەرپوول توانی گۆڵی دووەم تۆماربکات، بەڵام ناوبژیوان گۆڵەکەی ڕەتکردەوە،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و چەندین هێرشیان برد، تاکو لە خولەکی 90دا دیێگۆ جوتا گۆڵی دووەم و دڵنیایی لیڤەری تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی، بێرنلیش تەنیا 11 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad