ZNA: هەولێر 1. بەردەوام هەست بە هیلاکیی ئەکەیت کاتێک جەستەت ئاسنی پێویستی نەبێت بۆ دروستکردنی هیمۆگڵۆبین، ناتوانێت ئۆکسجینی پێویست بنێرێت بۆ ماسولکەکان و ئەمە ئەبێتە هۆکار تا بەردەوام هەست بە هیلاکی بکەیت.
2. بێڕەنگی روخسار سەرچاوەی سوری رەنگی پێستی مرۆڤ ئەگەڕێتەوە بۆ هیمۆگڵۆبین. کاتێک رێژەی هیمۆگڵۆبین نزم دەبێتەوە، پێست بێ ڕەنگ دەرئەکەویت و حاڵەتی سروشتی نامێنێت. ئەم زەردبونە بەتایبەتی لە چاو، زمان، پوک و پێڵوی چاوەکاندا و هەروەها هەندێکجار نینۆکەکانیشدا ئەبیندرێت.
3. هەناسەتەنگی چونکە خانەکانی جەستە ئۆکسجینی پێویستیان پێناگات، خێراتر لە حاڵەتی ئاسایی هەناسەت تەنگ دەبێت.
4. وشکبوونی پێست و قژ یەکێک لە ئاماژەکانی نزمی ئاسنی خوێن وشکبوونی پێست و زیان بەرکەوتنی قژ و شکانی نینۆکەکانە، چونکە ئاسن هۆکارە بۆ بەهێزبونی قژ و نینۆکەکان.
5. خێراتر لێدانی دڵ کاتێک ئۆکسجینی پێویست لە خوێندا نەبێت، دڵت خێراتر لێدەدات و هەست بە ترپەی دڵت ئەکەیت و ئەمەش لە ئەنجامی نزمبونی ئاسنی خوێنە.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |