ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێتی، عه‌بدوڵا جابر سوباح گوتی، هه‌ردوو ته‌رمی هاوڵاتیه‌كه‌ی دۆزیه‌وه كه دوێنێ له بیابانه‌كانی ئه‌نبار ون بوون، كه یه‌كێكان كوێتیهكه و ئه‌وه‌ی دیكه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی سعودیه له كوێت نیشته‌جێیه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌یان دۆزیه‌وه یه‌كێكیان كوێتییه و ئه‌وه‌ی دیكه سعودیه كه له دوێنێوه دیار نه‌مابوون، له بیابانه‌كانی نێوان پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ و سه‌ڵاحه‌دین به سوتاوی دۆزرانه‌وه.
دوێنێ دووشه‌م باڵیۆزخانه‌ی كوێت له به‌غدا هه‌واڵی ونبوون و بێسه‌روشوێنبوونی دوو هاووڵاتی كوێتی و سعودی بڵاو كرده‌وه كه بۆ گه‌شت و ڕاوكردن هاتبوونه ناوچه بیابانه‌كانی سنووری نێوان هه‌ردوو پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ و سه‌ڵاحه‌دین له عێراق و دا‌واشیان له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردبوو هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌یان بده‌ن.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوای پشكنین و به‌دواداچوون، ئۆتۆمبێلی دوو هاووڵاتییهكهیان دۆزییه‌وه كه پێده‌چێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه هێرشی كرابێته سه‌ر و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه گڕی گرتبێت و هه‌ردوو هاووڵاتییه كوێتییهكه سوتابن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه هاووڵاتییه كوێتییهكانی تێیدا كراوه‌ته ئامانج، ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیدارن و چه‌كدارانی داعش جموجۆڵیان تێدا هه‌یه.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |