ZNA - ههولێر
عەمید ڕەزا تەڵائی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: وەڵامێكی بەهێز و زیرەكانە بۆ كوژرانی فەریق رەزی موسەوی، فەرماندەی پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا لە كات و شوێنی گونجاو دەدەینەوە.
تەڵائی گوتی: وەڵامدانەوەی ئێران لەو كات و شوێنە بە شێوەیەك دەبێت ئەو ئامانجانە بەدەست نەهێنێت كە ئیسرائیل بە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بەدوایدا دەگەڕێت.
هەروەها تەڵائی ئەمریكا و ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار كرد كە هەوڵی ئەوە دەدەن شەڕەكە لە دەرەوەی بازنەی غەززە فراوانتر بكەن.
شایانی باسە دوێنێ دووشەممە، رەزی موسەوی ، فەرماندەی پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێران لەسووریا لە هێرشێكی مووشەكی ئیسرائیلدا كە دەوروبەری شارۆچكەی سەیدە زەینەب لە لادێكانی دیمەشقی پایتەختی سوریای كردە ئامانج كوژرا، موسەوی دوای قاسم سولەیمانی، دیارترین فەرماندەی سەربازی ئێران بووە .
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |