English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێكارێكی نوێ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار ده‌گیرێته‌به‌ر
2023-12-26 [02:00 AM]

ZNA-هەولێر


ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵی بۆ کاروباری دارایی راگه‌یاند، لە بری دۆلار، ئێستا لە نێوان تورکیا و عێراق دینار و لێرە بەکار دەهێندرێ.

مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵی بۆ کاروباری دارایی راگه‌یاند: " تورکیا یەکێکە لەو سێ هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەی کە عێراق لە بازاڕەکانیەوە کاڵا و خزمەتگوزاری هاوردە دەکات، هەروەها قەبارەی هاوردەکردن و ڕێژه‌ی ساڵانە دەگاتە 14 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا عێراق ئێستا پلەیه‌كی پێشکەوتووی له ‌ئاست هەناردەكانی توركیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌گرێت‌، له ‌دوای ئەمریکا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیاوه‌ دێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "بەداخەوە کە ڕێکخستنی پارەدارکردنی بازرگانیی دەرەکی و یەکلاکردنەوەی نێوان هەردوو وڵات زیاتر لە ڕێگەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی هاوتەریبەوە ئەنجام دراوە، ئەوەش وای کردووە دۆلار گران بێت، ئەم بابەتەش کاردانەوەی نەرێنی هەبووە لەسەر  دراو و بازاڕ."

مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح،، ئاشکرای کرد بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دۆلار، هەنگاوێک لە نێوان تورکیا و عێراق دەستی پێکردووە، گوتیشی:" هەنگاوی یەکەم لە ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان بازاڕە ئاساییەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ ده‌ستی پێكردووه‌ لە ڕێگەی خواستی هەردوولا بۆ باشترکردنی ئامرازەکانی شەفافیەتی بازرگانی و ئابووری، بە شێوەیەک کە خزمەت بە دەرفەتەکانی سەقامگیری بکات."

ڕوونیشی کردەوە: "سەرەتای هەنگاوی یەکەمی ڕێکخستنی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان عێراق و تورکیا به‌كارهێنانی دراوەکانی هەردوو وڵات (دینار و لیرە)ـیه بە میکانزمی تۆکمە ده‌ستی پێکردەوە و کەمتر دۆلار بەکار دێت."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad