English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەی گرووپە چەکدارەکان بڵاوکردەوە
2023-12-26 [09:24 AM]

ZNA-هەولێر


 

حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر بنکەکانی گرووپە چەکدارەکان و دەشڵێت: حکومەت لە رێگەی هێزە ئەمنییەکانیەوە بە توندی مامەڵە لەگەڵ هێرشەکانی سەر بارەگای نوێنەرایەتی دیپلۆماسیی بیانییەکان دەکات.

لە راگەیەندراوی حکومەتی عێراق ئاماژە بەوەکراوە، لە رێگەی هێزە ئەمنییەکانییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو دامەزراوە دەستوورییەکان و دەسەڵاتە یاساییەکانی دەکات، دەشڵێت: هەموومان بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی هەندێک گرووپ دەکەین، بۆ سەر بارەگاکانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە بیانییەکان، یان ئەو شوێنانەی کە راوێژکاری سەربازیی وڵاتانی دۆستەکانیان تێدایە. هەروەها ئەم هێرشانە پێشتر وەک کردەوەی دوژمنکارانە دەستنیشانکراون کە کاریگەرییان لەسەر سەروەری وڵاتی عێراق هەیە، و ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە لە ژێر هەر بارودۆخێکدا بێت یان لەژێر هەر ناوێک یان پاساوێک.

هەروەها حکومەتی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئەمەریکا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2023، بە بیانووی وەڵامدانەوە، هێرش کرایە سەر شوێنە سەربازییەکانی عێراق، کە بووە هۆی کوژرانی چەکدارێک و برینداربوونی 18 کەسی دیکە کە کەسی مەدەنیشیان تێدایە، دەشڵێت: ئەمە کردەوەیەکی روونە و بەشداری بەرژەوەندییە هاوبەشە درێژخایەنەکان لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناکات، هەروەها دژی ئەوە کاردەکات کە ئەمەریکا خواستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا هەیە.





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad