ZNA - هەولێر ڕاپۆرتێکی کەناڵی 12ـی عیبری ئاشکرایکردووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕێگری لە یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل کردووە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەوڵەکانی ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لەژێر دەستی حەماس ماون، ئەمەش لە کاتێکدابوو کە دەیڤید بارنی سەرۆکی مۆساد ئامادەی کوبوونەوەکە بوو.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە سەرچاوە حکومییەکان دەڵێن: ناتانیاهۆ ناتوانێت ڕێگری لە گالانت بکات، لە کۆبوونەوەی سەرکردە باڵاکانی سەربازی و ئەمنییەکان، گوتیشیان، ناتانیاهۆ ڕێگری دەکات سەرۆکی مۆساد بەشداری لەهەر کۆبوونەوەیەک بکات کە خۆی تێدا نەبێت.
لانیکەم لە دوو کاتی جیاوازدا وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بانگهێشتی بەرپرسی مۆسادی کردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵەکە ڕەتکردنەوەی لە نووسینگەی نەتانیاهۆ پێگەیشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە نووسینگەی سەرۆک وەزیران ڕەتیکردەوە ئەو جۆرە سنووردارکردنە بۆ سەر گالانت یان بارنی هەبێت، بەڵام دووپاتیشی کردەوە، حکومەتی جەنگ تاکە دەزگایە کە "سیاسەت دیاری دەکات و بڕیار لەسەر پرسی بارمتەکان دەدات".
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |