English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لە عێراق بۆردوومان کرد
2023-12-26 [07:07 AM]

ZNA-هەولێر




لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند :'' هێرشەکانمان بۆسەر بنکەکانی حیزبوڵڵا لە عێراق، وەڵامێک بوو لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کرانە سەر بنکەکانمان.‎

هاوکات ئەدریان واتسن، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاساییشی نیشتمانیی سەر بە کۆشکی سپی رایگەیاندووە، "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشدا سەرۆک بایدن لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لوید ئۆستن و هەروەها تیمی ئاسیشی نیشتمانی، فەرمانی بە هێرشکردن کردووە بۆسەر سێ شوێنی دیاریکراو کە لەلایەن کەتایبی حیزبوڵڵا و هەروەها گرووپەکانی سەر بە کەتایبی حیزبوڵڵا بەکارهێندراون و ژمارەیەک بنکەو بارەگایان بۆردوومان کرد.''

هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا - سێنتکۆم  رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، لە هەولێر هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و چەندین برینداری لێکەوتووەتەوە.

راشیگەیاندووە، بۆردوومانەکە وەکو وەڵامێک بووە بۆ هێرشی ئەو گرووپە چەکدارانە کە بە سپۆنسەری ئێران، پێشووتر کردبوویانە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

 





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad