ZNA: هەولێر -بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی یەکێکە لە نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی شەکر، زیادەڕەویکردن لە شەکردا وزەیەکی زیاتر بە جەستە نابەخشێت، بەڵکو جەستە ناتوانێت شەکری زیادە بەکاربهێنێت و پێویستی بە وزەیەکی زیاتر دەبێت بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی.
-میزکردنی لەڕادەبەدەر و تینوێتی بەیەکێک لە نیشانە سەرەکیەکانی بەرزی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دادەنرێت.
-لەوانەیە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا ببێتە هۆی تێکچوونی بینین و کێشەکانی چاو، لە هەندێک دۆخی مەترسیداردا لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ کوێربوون. -مێلورەکردن و تەزینی دەست و قاچەکان نیشانەیەکی دیکەیە.
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |