ZNA: هەولێر -ڤیتامین ئەی ڤیتامین ئەی وەک ناسراوە گرنگە بۆ بەهێزکردنی چاو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی قژ و گەشەکردنی، ئەو ماددە چەورانە بەرهەم دەهێنێت کە پارێزگاری پێستی سەر دەکات بە شێداری بمێنێتەوە.
-ڤیتامین سی هەموو ڤیتامینەکان گرنگن بۆ گەشەی قژ، ڤیتامین سی دژەئۆکسانە ڕێگری لە تێکشکان و هەڵوەرینی قژ دەکات.
-زینک ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەکردن و شێدارکردنەوەی قژدا هەیە، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
-ئاسن کەمی ئاسن نیشانەیەکی باوی کەم خوێنیە، کە هۆکارێکن بۆ هەڵوەرینی قژ، بۆیە لەش پێویستی بە ڕێژەیەکی تەواو ئاسن هەیە.
-هێلکە هێلکە بیوتین و زینکی تێدایە و دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، یارمەتی گەشەی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات.
-سەوزەواتەکان سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ، کەلەرم، جەرجیر، سڵق، قەرنابیت، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکەن، چونکە ڤیتامینەکان، ئاسن و ترشی فۆلیکیان تێدایە.
-ماسیە چەورەکان ماسیەکانی ماکریل، سەلەمون و تونە ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکەن.
-ئاڤۆکادۆ ئاڤۆکادۆ ڤیتامینەکان و ترشە چەوریەکانی تێدایە رێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکەن.
-بادەم ڤیتامینەکان و زینکی تێدایە ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگری کردنی هەڵوەرینی قژدا هەیە.
-فاسۆلیا دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڕیشاڵەکان، ڤیتامینەکان، ئاسن و زینک، باشترە پێشتر زەرد بکرێت پاشان بکوڵێنرێت بۆ ئەوەی هەرس کردنی ئاسان بێت، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
-گۆشتی سوور دەوڵەمەندە بە ئاسن، پڕۆتین، ڤیتامینەکان و زینک.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |