ZNA: هەولێر بەپێی بڵاو کراوەکان، هەندێک لە بەهاراتەکان دەتوانن ببنە هۆی کەم کردنەوەی نیشانەو ازاری جومگەکان
. هەندێک لە خواردنەکان تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە، هەندێک بەهاراتیش دەتوانن لەو خواردنانەبن کە ڕێگری لە هەوکردنی جومگەکان بکەن، بەپێی بڵاو کراوەکان، زەردەچەوەو دارچینی و زەنجەبیل، لەو سێ جۆرە بەهاراتەن کە ڕێگری لە ئازاری جومگەکان و هەوکردنیان دەگرن
. هەروەها جگە لە تایبەتمەندی دژە هەوکردن، لە هەندێک لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە، زەنجەبیل چارەسەر بۆ داخورانی ماسولکەکان، دارچینی و زەردەچەوەش جگە لە تایبەتمەندی دژە هەوکردن چەندین تایبەتمەندیتر لە خۆ دەگرن
. دارچینی ترشی سینامیک و ماددەی سینامالیدیدی تێدایە، کە هەردووکیان تایبەتمەندی دژە هەوکردنن و یارمەتی خانە زیان بەرکەوتووەکان دەدەن. هەرچەندە هەندێک خۆراک هەن، کە یارمەتی کەم کردنەەی ئازاری جەمگەکان دەدەن، لە هەمان کاتدا هەندێک خۆراک هەن دەتوانن ئازاریان زیاد بکەن
. خۆراکناسان هۆشداری دەدەن، دەربارەی ئەو خواردنانەی شەکری زۆر و گلۆتینی زۆریان تێدایە، لەگەڵ ئەلکهول دەبنە هۆی ئازاری جومگەکان و هەوکردنیان
. ڕێنمایی ئەوە دەکەن، کە باشتر وایە لە کاتی توشبوون بەم حاڵەتە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |