هەولێر : ZNA مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و ماددەسوودبەخشەکان ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو و تەندروست بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت
. مۆز دەوڵەمەندە بە بەکتین جۆرێکە لە ڕیشاڵ چارەسەری کێشەکانی کرداری هەرس دەکات، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری گەدە دەدات کە بەهۆی ترشەڵۆکی گەدەوە دروستدەبێت، بەهۆی ئەو ماددانەی تێیدایە یارمەتی باشترکردنی میزاج دەدات، ئەگەر بەڕێژەکەی دیاریکراو بخورێت یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبخشێت و وادەکات شەکری خوێن وردە وردە بەرزبێتەوە نەک بەخێرایی و لەناکاو کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات وەک دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن چونکە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، سووڕی خوێن چالاک دەکات، مەترسی توشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |