ZNA: هەولێر بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاددەکات، ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵدا هەیە
. بەپێی ماڵپەڕی”healthy”، خواردنەوەی هەندێک لە جۆرەکانی شیر کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەکەن، یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە ئەوانیش وەک: -
شیری شۆفان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین بی تێدایە یارمەتیدەرە لە گۆڕینی خواردن بۆ وزە.
-شیری بادەم بادەم بەیەکێک لە باشترین چەرەساتەکان بۆ تەندروستی دڵ دادەنرێت، شیری بادەم شیرێکی ڕووەکیە هیچ کۆلیستڕۆڵێکی تێدانییە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین دی ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |