ZNA- هەولێر
سەرچاوەی ئوردنی بڵاویان کردەوە هێزی پاراستنی سنووری ئەم وڵاته دەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی بەرەوڕووبووەنەوەی مادهی هۆشبەر و هێزی ئاسایش هەوڵی دەربازکردنی مادەی هۆشبەریان لە ناوچە سنوورییەکان پووچەڵ کردووەتەوە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە قاچاخچیان لە سنووری سووریا دەگەڵ هێزەکانی ئوردن تێکهەڵچوونە و لە ئاکامدا ژمارەیەک قاچاخچی بریندار بوونە.
هێزی ئوردنی لەم چالاکیەدا دەستیان بەسەر ٥٣٧ هەزار حەبی گپتاگون و ١٨٨ دەستە حەشیشە و ژماریەک چەکوچۆڵدا گرتووە.
هێزەکانی ئوردن، پێش ئەم هەڵمەته، لەسەر سنوور سووریا دەستەیەکی قاچاخچیانی مادهی هۆشبەریان بۆمباباران کردووە.
ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە |