ZNA - هەولێر
سوپای تورکیا بە درۆن هێرشی کردە سەر قامیشلوو کۆبانێ و هەتا ئێستا ٩ کەسی بریندار کردووە.
سەرچاوەیەک لە نێو قامیشلوو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ کانوونی یەکەم، درۆنێکی سەر بە سوپای تورکیا هێرشی کردووەتە سەر قامیشلوو دووجاران ئۆفیسی کۆکردنەوەی مازۆتی سادکۆپی لە گەڕەکی عەلایای ئەم شارە بۆمباباران کردووە.
سەرچاوەی هەواڵی نزیک لە هەدەسەش بڵاویانکردووەتەوە سوپای تورکیا کاتژمێری ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ شوێیان لە نێو قامیشلوو دەوروبەری کردووتە ئامانج و ٩ کەسیان بیرندارکردووە.
ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە |