ZNA- هەولێر
ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران جارێکی دیکە پرۆژەیاسای حیجابی پەسند نەکرد.
گوتەبێژی ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی مانەوەی کۆمەڵێک کەموکووڕی و ناڕوونی لە پڕۆژەیاسای (عیفاف و حیجاب)دا، جارێکی دیکە پرۆژەیەیاساکە گەڕێندراوەتەوە پەرلەمان.
هادی تەحان نەزیف گوتەبێژی ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران، گوتی: پێشتر پرۆژەیاساکە ناڕوونی و کەموکووڕیی زۆر بوو کاتێک گەڕاندمانەوە بۆ پەرلەمان، بەشی زۆری ئەو کەموکووڕییانە چاک کران، بەڵام هێشتا هەندێک بڕگەی ناڕوونی تێدا ماوە، بۆیە جارێکی دیکە گەڕاندمانەوە بۆ پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەوەی پەرلەمان ئەو بڕگانەشی ڕوون کردەوە، جارێکی دیکە ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور پرۆژەیاساکە دەخوێنێتەوە.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |