ZNA - هەولێر ڕۆژی دووشەممە، حکومەتی رووسیا قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەکانی یەکێتی ئەوروپا، وەک بەریتانیا، نەرویج و ئۆکرانیای درێژکردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی سزاکانی تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر ڕۆژئاوا.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی حکومەتی رووسیا کە لە ڕێگەی تێلێگرامەوە بڵاویکردەوە، "قەدەغەکردنەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو بارودۆخە چارەسەر نەکرێت کە بەسەریدا سەپێندراوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، کارەکان وەک پێشتر دەمینێتەوە، وەک گواستنەوەی پۆستە و جانتای دیپلۆماسی و هاوکاری مرۆیی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، "هیچ سنوورێک بۆ تێپەڕاندنی بارهەڵگرەکانی پاڵپشتی تەکنیکی بۆ گواستنەوەی کەرەستە و ئۆتۆمبێلی وەرزشی بۆ شوێنی چالاکییە وەرزشییەکان دانانرێت".
ئەم قەدەغەکردنە لە ساڵی ٢٠٢٢دا سەپێندرا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بڕیاری یەکێتی ئەوروپا کە ڕێگەی نەدا بەو بارهەڵگرانەی کە تابلۆی ئۆتۆمبێلی رووسیا و بیلاڕوسیان لەسەرە بە خاکەکەیاندا تێپەڕن.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |