ZNA- هەولێر
ئێران پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ پاراستنی دەریای سوور و بوونی گرووپی بریکاری خۆی لە ناوچەکەدا ڕەت دەکاتەوە.
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تاران سەبارەت بە فەلەستین، ڕایگەیاند، پێویست ناکات ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بۆ پاراستنی دەریای سوور هاوپەیمانی پێک بێنن، بەڵکوو ئەگەر دەست لە پشتیوانیکردنی تاوانبار هەڵگرن، ئاسایشێکی زیاتر لە ناوچەکەدا دەبینن و ئەمنیەتی گواستنەوەی وزەش زیاتر دەبێت. ئاسایشی ناوچەکە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و نامانەوێت شەڕ پەرە بستێنێت.
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان هەروەها گوتی: ئەو کارانەی کە خەڵکی دیکە دەیکەن، نابێت بە حیسابی گرووپە بریکارەکانی ئێران لەقەڵەم بدرێن. ئێمە هیچ گرووپێکی بریکارمان لە ناوچەکەدا نییە.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |