ZNA- هەولێر
بە ئامادەبوونی، عەبدولڕەحیم مووسەوی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران، ژمارەیەک مووشەکی نوێ خرانە بەردەست هێزی دەریایی ئەرتەشی ئەم وڵاتە.
شەهریم ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئێرانیش ڕایگەیاند، دوو مووشەکی کڕووزی تەلائییه به توانای بڕینی هەزار کیلۆمەتر و سیستەمی کڕووزی نەسیر به توانای بڕینی 100 کیلۆمەتر بۆ هێزی دەریایی زیاد دەکرێن و هەردوو مووشەکەکه زیرەکن و توانای گۆڕینی ئامانجەکانیان هەیه.
شەهرام ئێرانی راشیگەیاند، بۆ جەنگی ئەلکترۆنی، هێلیکۆپتەر و درۆنی تایبەتمان نەبووه و لەمەودوا ئەم جۆره چەکانەش بۆ هێزی دەریایی زیاد دەکرێن.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |