ZNA- هەولێر
ئەنجێلینا جولی ئەکتەری ناوداری ئەمریکایی و نێردەی تایبەتی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لەچاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، هەندێک کەس لەجیهاندا مافەکانیان بەتەواوی پێدەدەرێت، بەڵام هەندێک کەسی دیکە هەرگیز بەمافەکانی خۆیان ناگەن، ئەمەش بەم مانایەیە جیهان لەسەر نادادپەوەروەری بەردەوامە و مافی مرۆڤ درۆیەکی گەورەیە.
ئەنجێلینا جولی هەوەها دڵێت، هەندێک لایەن بەهۆی سەرپێچییەکانیانەوە سزادەدەرێن، لەبەرانبەردا هەندێک کەسی دیکە چاوپۆشیان لێدەکرێت و ئەمەش ڕوویەکی ناشرینی بەجیهان بەخشیوە.
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |