ZNA- هەولێر کلێر دالی پەرلەمانتاری ئێرلەندی ڕایگەیاند، ڕۆژئاوا پاڵ بە ئۆکرانیا دەنێت بەرەو یەکلاییکردنەوە دۆخەکەی لەگەڵ رووسیا، کە جەوهەرەکەی بۆ ئۆکرانیا ناگونجێت.
کلێر دالی ڕایگەیاند، خیانەتی ڕۆژئاوا لە هاوپەیمانەکەیان ئۆکرانیا، ئەوەیە کە پاڵیان پێوەنا بۆ ئەوەی ئەم شەڕە دەست پێبکات.
کلێر لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی: دوو ساڵ بەسەر شەڕی ئۆکرانیادا تێدەپەڕێت، لەم دواییانەشدا خیانەتەکانی ڕۆژئاوا ئاشکرا بووە، ئێستاش دوای ئەوەی دەیان هەزار کەس بەبێ هیچ هۆکارێک کوژراون، ئۆکرانیا ناچار دەبێت بۆ قبوڵکردنی بارودۆخێکی زۆر خراپتر لەوەی لە مانگی نیسانی 2022دا روویدا، کاتێک هاوڕێکانی هانیاندا کە "ناتۆ بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن".
هەر لە هەمان چوارچێوەدا گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ڕایگەیاند، قەیرانی بەردەوامی ئۆکرانیا دەبێت لە ڕێگەی سیاسییەوە چارەسەر بکرێت.
ئاندرێ سێپیگا، جێگری سەرۆکی نووسینگەی ڤلادیمێر زێلێنسکی ئاشکرای کرد کە شەش وڵاتی یەکێتی ئەوروپا بەشدارییان لە ڕاگەیاندنی گەرەنتی ئەمنی بۆ کیێڤ نەکردووە.
مۆسکۆ ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەسەر مەرجەکانی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە، هەروەها ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت تا هەموو ئامانجەکانی بەدی دێت، بەبێ گوێدانە پاڵپشتی ڕۆژئاواییەکان، بەردەوام هۆشداری دەداتە کیێڤ و هاوپەیمانەکانی کە زیاتر دانوستانەکان دوابخەن، زیاتر دۆڕاون.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |