ZNA:هەولێر پزیشکێکی خۆراک رایگەیاند، ئەو کەسانەی گرفتیان لە کۆئەندامی هەرسیان هەیە نابێت تور بخۆن، لەبەر ئەوەی زیانی تەندروستی بۆیان دەبێت.
ئۆلگا لۆشنیکۆفا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان بە ماڵپەڕی "gazeta"ی راگەیاندووە:" سەرباری سوودە زۆرەکانی تور، بەڵام ئەو کەسانەی کێشەی هەوکردنی گەدە و ریخۆڵە پەنکریاس و قۆڵۆن، قورحەی گەدە و دوانزەگرێیان هەیە نابێت بیخۆن، لەبەر ئەوەی غازاتیان بۆ زیاد دەکات و توشی سکچوونیان دەکات ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تور بڕێکی زۆری ماددەی (سلفۆکسیدات)ی تێدایە، کە رژانی ترشی هایدرۆکلۆریک لە گەدە زیاد دەکات و زیان بەو کەسانە دەگەیەنێت بە نەخۆشی قورحەی گەدەیان هەیە
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |