ZNA:هەولێر سەبارەت بە جیاوازیی نێوان برنج و ساوەر لەرووی تەندروستی و بوونی بەهای خۆراکییەوە، پسپۆڕێکی زانستی خۆراک بەراوردی نێوانیان دەکات و دەڵێت: ساوەر باشتر و تەندروستترە.
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، لەبارەی جیاوازیی نێوان ساوەر و برنج لەرووی تەندروستییەوە، رایگەیاند: ساوەر لە برنج باشترە، لەبەر چەند هۆکارێک، ئەوانیش؛ لە 100 گرام لە برنجدا، بڕی 4 گرام پڕۆتین و 0.6 گرام ریشاڵ و 2 مایکرۆگرام فلۆید ئەسید و بڕی 0.21 گرام لە چەورییە بەسوودەکانی تێدایە، بەڵام لە 100 گرام ساوەردا، 6 گرام پڕۆتین، 8 گرام ریشاڵ، 14 مایکرۆگرام فلۆید ئەسید و بڕی 0.60 گرام لە چەورییە بەسوودەکانی تێدایە.
راشیگەیاند: رێژەی شەکر لە برنجدا بەرزترە، بۆیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە و رێگەگرتن لێی، هەروەها لە کاتی رێجیم و چارەسەری قەڵەوی و خۆپاراستن لە زیادبوونی کێش، ساوەر بەسوودترە.
ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە |