ZNA- هەولیر
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناڕەزایەتیی توندی سەبارەت بە سزادانی زیندانەوانێکی وڵاتەکەی بە باڵیۆزی کاربەڕێکەری سوید ڕاگەیاند.
ئاژانسی ئیرنا ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە یوران بیالرستدی ڕاگەیاندووە، دۆسیەی حەمید نووری، زیندانەوان و داواکاری پێشووی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج لە دادگای سوید ساختەیە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ڕاست نین و دادگاکە پرۆسەیەکی نادروستی گرتووەتە بەر.
باڵیۆزی کاربەڕێکەری سویدیش ڕایگەیاندووە بە زووترین کات ناڕەزایەتییەکەی ئێران بە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی دەگەیەنێت.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |