ZNA : هەولێر مرۆڤ توانیویەتی پێشکەوتنی گەورە لە تێگەیشتنی مێشک بەدەست بهێنێت، خانەکانی مێشک دەتوانن دووبارە دروستببنەوە ئەوەش دەستنیشان کراوە کە لە مێشکدا چی روودەدات
. لە بڵاوکراوەیەکیدا ماڵپەڕی " الجزیرة " باس لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەکات کە دەریانخستووە لانیکەم بەشێکی مێشک بەردەوامە لە دروستکردنی خانەی نوێ بەدرێژایی ژیانی
مرۆڤ ، ئەوەی بۆیان دەرکەوت ناوچەیەکی مێشک کە پەیوەندی بە یادەوەری و فێربوون و هەستەکانەوە هەیە بەردەوام بووە لە دروستکردنی خانەی نوێ بەبێ سنووردارکردنی تەمەن و کات. کێشی مێشکی مرۆڤ نزیکەی ١.٥ کیلۆگرامە، بەڵام ئەگەر قەبارەی جەستەمان لەبەرچاو بگرین، مێشکمان بە شێوەیەکی نا ئاسای گەورە دەبێت
. لە توێژینەوەیەكی نوێدا کە تاقیكردنەوە لەسەر مێشكی ٥٨ مرۆڤی مردوو ئەنجام دراوە كە تەمەنیان لە نێوان ٤٣ بۆ ٩٧ ساڵدا بووە، لەو بەشەی مێشكیان كۆڵیوەتەوە كە تایبەتە بە یادەوەریی و سۆز، دەرکەوتووە نزیکەی ٨٦ ملیار خانەی دەماری هەیە
. لە مێشكی تووشبووانی ئەلزەهایمەردا بارودۆخەكە بە جۆرێكی ترە، لە قۆناغە سەرەتاییەكانی تووشبوون بەم نەخۆشییە، ژمارەی دەمارەخانە نوێیەكان لە ٣٠ هەزار لە هەر میلیمەترێكدا، بۆ ٢٠ هەزار نزم بووەتەوە.
ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە |