ZNA - ههولێر
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی کتوپڕی شانەکانی داعش لە پارێزگای دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا چوار ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراون.
ڕوانگەکە ڕاشیگەیاند شانەکانی داعش ئۆتۆمبێلێکی هەسەدەیان لە بازاڕی شارۆچکەی حەویجە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کردە ئامانج. بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەکە، ژمارەی قوربانیانی هەسەدە گەیشتووەتە 4 کەس، هەروەها هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە و کەسێکیش بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەکە، لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە، داعش 146 هێرشی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر ئەنجامداوە، لەوانە هێرشی چەکداری و بۆردومان.
بەپێی داتا و سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو جۆرە هێرشانە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی 120 کەس کە 26 کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون.
voa
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |