ZNA: هەولێر -جگەر جگەری مانگا دەوڵەمەندە بەو ماددە سوودبەخشانەی تەواوی جەستە پێویستی پێیەتی و وزە بە لەش دەبەخشێت. كبده بلدي شرائح ٥٠٠جرام – iTloblena
-هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڤیتامین دی و کۆلین، هەروەها سەرچاوەیەکی سەرەکی بیۆتینە.
-ماسی سەلەمون دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان بەرگری لەش بەهێز دەکات، سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمێگا3 و کانزای کالیسیۆمە.
-گوڵەبەڕۆژە گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی ڤیتامین ئی کە تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە، هەروەها باشترین خۆراکی ڕووەکیە کە ڕێژەیەکی زۆر بیۆتینی تێدایە.
-پەتاتەی شیرین دەوڵەمەندە بە بیۆتین، پۆتاسیۆم و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە.
-بادەم ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکان، ڤیتامینەکان و بیۆتینی تێدایە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی قژ، پێست و نینۆکەکان هەیە.
سپێناخ سەرچاوەیەکی ڕووەکی بیۆتیە، نیو کوپ سپێناخ هەموو ئەو سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت کە پێویستی پێیەتی.
ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە |