ZNA: هەولير زۆرینەی ئێمە کاتێک لە خەو هەڵدەستین رۆتینێکی تایبەت و بەردەواممان هەیە، بۆ نموونە خواردنەوەی قاوە، چا یان ئاوی سارد. بەڵام ئەم خاڵە سەلمێندراوە کە خواردنەوەی ئاوی گەرم لە سەرەتاکانی رۆژدا کۆمەڵێک سوودی تەندروستی لێدەکەوێتەوە کە لە درێژەدا باسیان دەکەین
. پرۆسەی هەرس بەهێز دەکات: خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵەوە هۆکارە بۆ دورخستنەوەی ژەهرەکان لە جەستە و بەم جۆرە سیستمی هەرس باشتر دەتوانێ ئەرکەکانی راپەڕێنێت.
ئەم بابەتە بۆ خواردنەوەی ئاوی سارد لەگەڵ خۆراکە چەورەکان پێچەوانەیە و خێرایی پرۆسەی هەرس کەم دەکاتەوە. بەرگیری لە قەبزی: زۆرینەی ئەو خۆراکانەی لە ماوەی رۆژدا دەیانخۆین، بە سەختی هەرس دەبن ودەبنە هۆی دروستبوونی غازات و قەبزی.
خواردنەوەی ئاوی گەرم جووڵەکانی ریخۆڵە بەهێزتر دەکات و ئەم کێشانە کەم دەکاتەوە. لەناوبردنی ئێشەکانی رۆژانە: پەرداخێک ئاوی گەرم لە سەرەتای بەیانیدا دەتوانێ ئێشی سووڕی مانگانە و تەنانەت سەرئێشە لەناو ببات
. ئاوی گەرم هۆکارە بۆ ئارامیی ماسولکەکانی سک، لەناوچوونی زیپکە هەروەها کەمبوونەوەی گرژبوونی ماسولکەکان. دابەزینی کێش: خواردنەوەی ئاوی گەرم خێرایی میتابۆلیزمی جەستە بەرز دەکاتەوە و بەم جۆرە خێرایی تاوانەوەی چەورییەکان زیاد دەبێت و بەم جۆرە کێش دادەبەزێت. باشترکردنی سووڕی خوێن: خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵەوە دەبێتە هۆی شکانی چەورییەکان لە جەستەدا. ئەم بابەتە جەستە لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە و بەم جۆرە سووڕی خوێن باشتر دەبێت.
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |