ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشهممه، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 20 سهنت بهرزبوهتهوه. بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 73 دۆلار 84 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 44 سهنت بهرزبوهتهوه. هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەکە بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان. هەروەها بەشێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت ئاماژەیان بەوەکردوە، کەشتییەکانیان رێگای دەریای سور دەگۆڕن و لەوێوە تێپەڕ نابن. نزیکەی (15٪) بازرگانی و جولی ئاوی جیهان لەرێگەی گەروی سوێسەوە هاتوچۆ دەکەن، کە رێگەی نێوان ئاسیا و ئەوروپای کورت کردوەتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad