English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشتە 20 هەزار کەس
وێرانیی ئاکامی هێرشی ئیسرائیل بۆ کەرتی غەززە
2023-12-20 [06:22 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، بەهۆی بۆمباباران و هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تا ئێستا 20 هەزار کەس کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی تەندروستیی ژێر دەستەڵاتی حەماس، لەم  ژمارەیە هەشت هەزار کەسیان منداڵ و شەش هەزار و 200 کەسیان ئافرەتن.

75 رۆژە جەنگی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا داوای راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆییان کردووە، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت تا کۆتایی بە حەماس نەهێنن، ئاگربەست راناگەینن.

لەلایەکی دیکەوە ئیسماعیل هەنیە سەردانی میسری کردووە و بە گویرەی هەواڵان میسر خەریکی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ڕیک‌کەوتنی ئیسرائیل و حەماس سەبارەت بە ئاگربەستە.





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad