English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ١٤ کۆمپانیا و کەسایەتیی لە ٤ وڵات خستە لیستی گەمارۆکانی
وەزارەتی خەزینه‌ی ئەمریکا
2023-12-20 [05:14 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمریکا بەهۆی هاوکاریکردنی ئێران لە دروستکردنی درۆن، 14 کۆمپانیا و کەسایەتیی چوار وڵات دەخاتە لیستی سزاکانییەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردووەتەوە، ئەم تۆڕە لە وڵاتانی ئێران، مالیزیا، هۆنکۆنگ و ئەندۆنیسیا چالاکن و چەندین پارچەیان بە بەهای سەدان هەزار دۆلار بۆ دروستکردنی درۆن بۆ هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران دابین کردووە.

وەزارەتی خەزینه‌ی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، بەرهەمهێنانی نایاسایی ئەم درۆنە وێرانکەرە لەلایەن ئێرانەوە و گەیاندنی بەدەستی هێزە بریکارەکانی لە ناوچەکەدا، هەروەها ناردنی بۆ ڕووسیا، پەرەی بە گرژییەکان و درێژبوونەوەی جەنگ داوە و سەقامگیریی جیهانی خستووەتە مەترسییەوە.

 





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad