|
هەولێر – ZNA هه‌ریه‌ك له مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كلدۆ ره‌مزی ئوگنا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سریانی به‌شداریان له كۆنگره‌ی "فره ئایینی له عێراق.. به‌ڕێوه‌بردنی فره‌یی و ئاڵنگارییه‌كانی جیایی" كرد، كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی "كۆشكی كۆنگره‌كان" ئەمڕ دووشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2023، به‌ڕێوه‌چوو.
كۆنگره‌كه دوو پانێلی تایبه‌ت به گفتوگۆكردن له باره‌ی هه‌مه‌جۆری كولتوور و رۆشنبیری و پشتیوانیكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی له خۆ گرتبوو.
له پانێلێكیاندا، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، وه‌ك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌شداری كرد و تێیدا باسی له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان كرد، له بواری ئازادی ئایینی و فره‌كولتووری و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی پێكهاته‌كان كرد.
له پانێله‌كه‌یدا، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كرد، له قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و گه‌شه‌پێدانی كولتوور و رۆشنبیری پێكهاته‌كان.
كۆنگره‌كه له كۆشكی كۆنگره‌كانی ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆتاییدا، قه‌ڵغانی رێزی كۆنگره‌كه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كۆشكی كۆنگره‌كان، د. مونته‌سر سه‌باح ئه‌لحه‌سناوی پێشكه‌ش به هه‌ریه‌ك له مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی و كلدۆ ره‌مزی ئوگنا كرا، له پای پشتیوانیكردنی فره كولتووری و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و به‌شداریكردنی كارایان له كۆنگره‌كه.
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |