English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نووسه‌ر و رۆماننووس به‌ختیار عه‌لی ده‌كات
2023-11-25 [11:44 AM]

هەولێر – ZNA


ه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایینامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نووسه‌ر و رۆماننووسی كورد به‌ختیار عه‌لی كرد.

له‌ پیرۆزبایینامه‌كه‌دا هاتووه‌: "به‌ ناوی خۆم و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی جیهانیی "هێلدا دۆمین" بۆ ساڵی 2023 له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته‌ جیهانییه‌ به‌ ئێوه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانت له‌ ئاستێكی به‌رزدان و بوونه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنج و متمانه‌ی ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمیی وڵاتی ئه‌ڵمانیا. ئه‌وه‌ش مایه‌ی شانازییه‌ بۆ به‌ڕێزتان و گه‌لی كوردستان. هیوای به‌رده‌وامی و به‌خشش و به‌رهه‌می پترتان بۆ ده‌خوازم و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن".

لیژنه‌ی داوه‌ریی تایبه‌ت به‌ خه‌ڵاتی "ھێلدا دۆمین"، رایگه‌یاند، بۆ ساڵی 2023، لیژنه‌كه‌یان، به‌ختیار عه‌لی وه‌ك براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌.

خه‌ڵاتی "هێلدا دۆمین"، سێ ساڵ جارێك له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای شاری هایدلبێرگ ده‌به‌خشرێته‌ داهێنه‌ره‌ ئه‌ده‌بییه‌كان و ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌ یه‌كێك له‌ خه‌ڵاته‌ گرنگه‌كانی ئه‌ده‌بیی ئه‌ڵمانیا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌، خه‌ڵاته‌كه‌ پێشكه‌شی كه‌سایه‌تییه‌كی كورد ده‌كرێت و پێشتر له‌ ساڵی 2007دا، خه‌ڵاتی "هێلدا دۆمین"، پێشكه‌ش به‌ نووسه‌ر و رۆماننوسی كورد "شێركۆ فه‌تاح" كراوه‌.

خه‌ڵاتی "هێلدا دۆمین"، له‌ ساڵی 1992 ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و له‌ یه‌كه‌م خولیدا، پێشكه‌ش به‌ "هێلدا دۆمین"ی نووسه‌ر و ئه‌دیب كراوه‌.

هێلدا دۆمین، خانمە نووسه‌ر، شاعیر، وه‌رگێڕ و رۆماننووسی ناسراوی ئه‌ڵمانیایه‌، له‌ 27ـی ته‌مموزی 1903 له‌ كۆڵۆنیا له‌دایكبووه، له‌ 22ـی شوباتی 2006 له‌ هایدلبێرگ كۆچی دوایی كردووه‌.

وێڕای به‌رهه‌مه‌كانی، چه‌ندین نازناو و خه‌ڵاتی له‌ ئاستی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا و جیهان به‌ده‌ستهێناوه‌.
 





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad