|
هەولێر – ZNA حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قام بوو، له وتارێكدا، كه له سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركووك پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، کەرکووک شارێکی کوردستانی، شاری نەتەوە جیاجیاکانە، شاری ئاشتی و پێکەوە ژیانە و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی پشتیوانی و خزمەتی شانۆ و زەمینەسازییە بۆ شانۆکاران، بەتایبەت لە کەرکووک.
فێستیڤاڵه‌كه، به ڕێ‌ڕۆیشتن و نمایشی پێنج ده‌قی شانۆیی له به‌رده‌م قه‌ڵای كه‌ركووك ده‌ستیپێكرد و ئێواره هەمان رۆژ كه‌ژاوه‌ی تیپه شانۆییه‌كان گه‌یشته سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركووك.
له سه‌نته‌ره‌كه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی پشتیوانی و خزمەتی شانۆ و زەمینەسازییە بۆ شانۆکاران، هەتا بتوانن خەرمانی توانا‌و داهێنانی خۆیان لە بواری ئەم هونەرەدا گەورەتر و فراوانتر و جوانتر بکەن، بەتایبەت لە کەرکووک، چونکە کەرکووک شارێکی کوردستانی و شاری نەتەوە جیاجیاکانە و شاری ئاشتی و پێکەوە ژیانە.
گوتیشی: "ئەگەرچی ساڵانێکە قەیرانی دارایی و رووداو پێشھاتە نەخوازراوەکان بەرۆکی هەمووانی گرتووە، بەڵام کاری بەردەوام و چراخانی نماییشە شانۆییەکان لەشارو شارۆچکەکانی کوردستاندا هەر رۆشن و گەشاوە بوون".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان وتی: "وەزارەتی رۆشنبیری لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا و لە رێنماییەکدا فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی رێکخستەوە، لەو رێنماییەدا فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بۆ شاری دەربەندیخان دیاریکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمساڵ وەزارەت پشتیوانی سێ فێستیڤاڵی شانۆی کردووە، ئەوانیش فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لە چەمچەماڵ و ئەمەی ئێوە لە کەرکووک و ئەوەی دەربەندیخانیش سێھەمە، کە بڕیارە لە رۆژی 27ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت".
له باره‌ی بایه‌خی هونه‌ری شانۆ، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان گوتی: "هونەری شانۆ یەکێکە لە هونەرە جوانەکان، هاوتەمەنی کۆمەڵایەتیبوونەوەی ژیانی مرۆڤە، یەکێکە لە ھۆکارە گرنگەکانی فێربوون و وێناکردنی جوانی ژیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "لە رێگەی ئەم هونەرەوە دیاردە، کەسێیتیەکان و رووداوەکان کە بوون بە بەشێک لە مێژوو، لە ناو مێژووەوە دەهێنرێنەوە ناو ژیان و بەشێوەیەکی بەرجەستە پیشاندەدرێنەوە، ئا لێرەوە گرنگی و بایەخی ھونەری شانۆ وەک هونەرێکی جوان بەرز دەنرخێنرێت".
سه‌باره‌ت به هونه‌ری شانۆ له ناو كورددا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئەگەرچی مێژووی تەمەنی هونەری شانۆ وەک هونەرێکی جوان لە ناو ئێمەی کورددا زۆر نییە، بەڵام شانۆکارانی کورد بەدڵسۆزی و خۆنەویستی نەخشی گەورەیان هەبووە و بەرهەمی جوان و بەپێزیان نمایش و پێشکەشکردووە".
دواتر له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی كه‌ركووك تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێیان پێشكه‌ش كرد و تیمی دادوه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه به ئاماده‌بووان ناسێندران و دوو نمایشی شانۆیی پێشكه‌ش كران.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |